إعدادات العرض
یەکەم کەس کە دادگایی دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پیاوێکە شەهید کراوە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنبێت، دەڵێت: چی…
یەکەم کەس کە دادگایی دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پیاوێکە شەهید کراوە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنبێت، دەڵێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: لە پێناو تۆ جەنگام؛ هەتاوەکو شەهید کرام
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «یەکەم کەس کە دادگایی دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پیاوێکە شەهید کراوە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنێت، (خواى گەورە) دەفەرموێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: لە پێناو تۆ جەنگام؛ هەتاوەکو شەهید کرام، (خواى گەورە) دەفەرموێت: «درۆت کرد، جەنگایت بۆئەوەى بڵێن ئازایە! ئەویش ووترا»، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، وپیاوێک فێری قورئان بووە وخەڵکی فێرکردووە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنێت، (خواى گەورە) دەفەرموێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: زانست (قورئان) فێربووم وخەڵکیم فێرکرد، ولە پێناو تۆ قورئانم دەخوێند، (خواى گەورە) دەفەرموێت: «درۆت کرد، بەڵکو فێربوویت بۆئەوەى پێت بووترێت: زانا ! وقورئانت خوێند بۆئەوەى پێت بووترێت: قورئان خوێنە! ئەویش ووترا»، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، وپیاوێک خواى گەورە (ڕزق وڕۆزی) بۆی فراوانکردووە، ولە جۆرەکانى سامانی پێبەخشیووە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنێت، (خواى گەورە) دەفەرموێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: هیچ ڕێگایەکم جێنەهێشتووە لەو شتانەى تۆ حەز دەکەیت (بەندە) تێیدا ببەخشێت؛ من لە پێناوی تۆ بەخشیوومە، (خواى گەورە) دەفەرموێت: «درۆت کرد، بەڵکو ئەوەت کرد بۆئەوەى بووترێت: بەخشندەیە -سەخیە-! ئەویش ووترا»، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහලالشرح
یەکەم کەسانێک کە دادگایی دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ سێ کۆمەڵ لە خەڵکین: فێرخواز یان فێرکارێکی ڕیاباز، وجەنگاوەرێکی ڕیاباز، وخێرخوازێکی ڕیاباز، پاشان خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە ڕۆژی قیامەت دەیانهێنێت ونیعمەتەکانى خۆی لەسەریان بیردەخاتەوە، ئەوانیش دانی پێدا دەنێن، هەموویان پرسیاریان لێدەکرێت: چی کردەوەیەکت کرد؟ واتا بۆ سوپاسکردنی ئەم نیعمەتە، کەسێکیان دەڵێت: زانستی شەرعی فێربووم وقورئانم لە پێناو تۆ خوێند، (خواى گەورە) دەفەرموێت: درۆت کرد، بەڵکو فێربوویت بۆئەوەى پێت بووترێت: زانا ! وقورئان خوێند بۆئەوەى پێت بووترێت: قورئان خوێنە! بۆ خواى گەورە نەبوو، بەڵکو بۆ ڕیا وپێش چاوی خەڵکی بوو، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، و بەهەمان شێوە ئەوانى تر.التصنيفات
نەخۆشییەکانی دڵ