إعدادات العرض
پیاوێک لە ناو مزگەوتدا بانگی کرد ووتی: ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرگیز نەیدۆزیتەوە؛ مزگەوتەکان دروستکراون…
پیاوێک لە ناو مزگەوتدا بانگی کرد ووتی: ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرگیز نەیدۆزیتەوە؛ مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە ناو مزگەوتدا بانگی کرد ووتی: ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرگیز نەیدۆزیتەوە؛ مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون (واتا: بۆ پەرستن ویادی خواى گەورە دروستکراون نەک بۆ شتی تر)».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو لە ناو مزگەوتدا بانگی دەکرد دەیووت: (ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟): داوای لە خەڵکی دەکرد هەرکەسێک وشترە سوورەکەى بینیووە با پێی بڵێت. سەبارەت بەمە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەرگیز نەیدۆزیتەوە) یان (ﻻ رده الله علیك): هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە؛ واتا خواى گەورە هەرگیز بۆت نەگەڕێنێتەوە. (مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون -واتا: بۆ پەرستن ویادی خواى گەورە دروستکراون نەک بۆ شتی تر-): پاشان هۆکاری ئەم نزاکردنەى ڕوونکردەوە لەسەر ئەم کەسە، ئەویش ئەوەیە: مزگەوت بۆ کاروبار وشتومەکی دونیا وبانگکردن بۆ شتی ونبوو ومامەڵەی کڕین وفرۆشتن دروست نەکراوە، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەی مسوڵمانان یادی خواى گەورەی تێدا بکەن وقورئان بخوێنن وفێری ببن وفێری بکەن وفێری زانستە شەرعییەکان بن وکردەوەی تێدا ئەنجام بدەن بۆ قیامەت.التصنيفات
حوکمەکانی مزگەوت