نزاى: ( اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به )

نزاى: ( اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به )

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بایەکی بەهێز هەڵیبکردایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به». واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە بەهۆیەوە نێردراوە. وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە بەهۆیەوە نێردراوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بووە کاتێک کە با بەهێزی هەڵیبکردایە، دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به»، واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە بەهۆیەوە نێردراوە. وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە بەهۆیەوە نێردراوە». ئەو بایەی کە خودا -عز وجل- دەینێرێت دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆر: 1/ بایەکی ئاسایی کە هۆکاری ترس نییە، هیچ زیکرێک لە سونەتدا نەهاتووە بۆ ووتنی لە کاتی هاتنی ئەم جۆرە بایانە. 2/ بایەکی بەهێز وسەخت وترسێنەر، چونکە قەومی عاد خواى گەورە بە بایەکی بەهێز وترسێنەر وتوند سزای دان، بۆیە ئەگەر ئەم جۆرە بایە بەهێزە هەڵیکرد، هەروەکو لە سونەتدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی، بڵێ: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به»، واتا: داوا لە خودا -عز وجل- دەکەیت هەر خێرێک بەهۆی ئەم بایەوە تووشت بێت وئەو خێر سوودەی لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە، چونکە جاری وا هەیە بۆ خێر سوود دەنێردرێت وجاری وا هەیە بۆ شەڕ وسزا دەنێردرێت. وبڵێ: «وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به»، واتە: واتا پەنا بە خودا دەگریت لە شەڕی ئەو بایە وئەو شەڕ وزیانەى لە خۆی گرتووە و بەهۆیەوە نێردراوە؛ چونکە لەوەیە سزا بێت بۆ سەر قەومێک بۆیە پەنا بە خودا دەگریت لە شەڕی وخراپە وزیانی ئەو بایە. بۆیە ئەگەر مرۆڤ پەنای بە خودا گرت لە شەڕ وزیانی ئەم بایە؛ ئەوا خودا پەنای دەدات ودەیپارێزێت، وئەگەر داوای خێری ئەم بایە لە خودا بکات ئەوا تووشی سوود وخێری ئەم بایە دەبێت.

التصنيفات

زیکرەکانی پەیوەست بە ڕووداو وپێشهاتەکان