بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە

بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە

لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- من ئافرەتێکم قژم بە توندی پەلک دەکەم؛ ئایا بیکەمەوە بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی [ولە گێڕانەوەیەکدا: -وبۆ خۆشۆردن لە- سووڕی مانگانە]؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە قژی پەلک دەکات، پاشان پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە چۆنیەتی خۆشۆردن لە ڕوودانى گەورە -الحدث الأکبر- بەهۆی لەشگرانی وسووڕی مانگانە وزەیستانیەوە، ئایا پێویست دەکات کە پەلکەکەى قژی بکاتەوە بۆئەوەى ئاو بگاتە بنی قژی، یان پێویست ناکات پەلکەکەى قژی بکاتەوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (نەخێر، بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی -هەردوو دەست- ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا): واتا پێویست ناکات بەڵکو تەنها ئەوەندە پێویستە ئاو هێندەى هەردوو چنگی دەستت بکەیت بە سەر سەرتدا سێ جار، دەبێت زۆرینەى گومانت ئەوە بێت کە ئاوەکە گەیشتووەتە بنی قژ، ئەگەر ئاوەکە گەیشتبێتە بنی قژ یان نەگەیشت؛ ئەگەر ئەگەر گەیشتنی ئاو بە بنی قژ واجب بووایە ئەوا دەبووایە پەلکەکەى بکاتەوە بۆئەوەى دڵنیا بێت لەوەى ئاوەکە گەیشتووەتە بنی قژ یان نەگەیەشتووە. (سێ پڕ چنگی -هەردوو دەست-): سێ پڕ چەنگی هەردوو دەست؛ ئەم ژمارەیە دیاریکراو نییە، بەڵکو داواکراو ئەوەیە ئاو بگاتە بنی قژ؛ ئەگەر بە سێ چنگی پڕی هەردوو دەست ئاوەکە گەیشتە بنی قژ ئەوا ئەمە واجبە، وئەگەر نەگەیشت زیادکردن واجبە، بۆئەوەى زۆرینەى گومان ئەوە بێت کە ئاو گەیشتووەتە بنی قژ. (پاشان ئاوی بکەیت -بەسەر هەموو لاشەتدا-): واتا پاشان ئاو دەکەیت بەسەر هەموو لاشەتدا، ولە فەرموودەیەکی تردا: (ثمَّ تَصُبِّينَ على رأسِكِ الماءَ) واتە: (پاشان ئاو دەکەیت بەسەر سەرتدا -قژتدا-). (وپاکدەبیتەوە): ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (فإذا أنت قد طَهُرت) [رواه أبو داود] واتە: (کەواتە تۆ پاکبوویتەوە) واتا لە ڕوودانى گەورە -الحدث الأکبر- کە تووشت بوو. بە کورتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە فەتواى بۆیدا کە واجب نییە پەلکەکەی قژی بکاتەوە بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی وسووڕی مانگانە، بەڵکو تەنها بەسە کە سێ پڕ چنگی ئاو بکات بەسەر سەریدا، وپاشان ئاو بکات بەسەر هەموو لاشەیدا، وبەم شێوەیە پاکبووەتەوە لە ڕوودانى گەورە -الحدث الأکبر-.

التصنيفات

خۆشۆردن