إعدادات العرض
1- بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاوم دانا بۆ ئەوەی خۆی بشۆرێت پاش لەشگرانبوونی، ئاوی لە دەستی ڕاستیەوە خستە ناو دەستی چەپی دوو جار -یان سێ جار- پاشان دامێنی شۆرد، وپاشان دەستی دا بە زەویدا
2- پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بە هۆی لەشگران بوونیەوە (غوسڵی بکردایە)، سەرەتا دەستی دەشۆرد پاشا دەستنوێژی دەکرد وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد)
3- ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردن بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەکەم بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی
4- ئەوەى بۆ نوێژی جومعە هات؛ ئەوا با خۆی بشوات
5- ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان
6- هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لەشگرانیەوە دەخەوت؛ بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت
8- ئوم حەبیبە بۆ ماوەى حەوت ساڵ تووشی ئیستیحازە بوو، وسەبارەت بەمە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد؟ ئەویش فەرمانی پێیکرد کە خۆی بشوات
9- نابێت: یەکێکتان میز بکاتە نێو ئاوێکی وەستاو بکات کە ڕێ ناکات وپاشان خۆی تێیدا بشوات
10- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟ ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت، ئەویش فەرمووی: خاکی پاک بەکاربهێنە، وئەمە بەسە بۆت
11- لەشم گران بوو وحەزم نەکرد بە لەشی ناپاکەوە لە خزمەتتدا دابنیشم، ئەویش فەرمووی: سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت
12- ئەی پێغەمبەری خودا، بەبێگومان خودا شەرم لە گەیاندنی هەق وڕاستی ناکات، ئایا ئافرەت خۆشۆردنی لەسەر واجبە ئەگەر تووشی لەشگرانی بوو لە کاتی خەودا؟ وپێغەمبەری خودا صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر مەنی بینی
13- شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو
14- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ئاوی بەسەر سەریدا دەکرد
15- ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلى خێزانەكەیدا دانیشت وهەوڵى لەگەڵدا؛ ئەوا غوسڵ واجب دەبێت
16- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- غوسڵی دەکرد بەو ئاوەى مەیمونە بەکاریهێنا بوو -ڕەزای خوای لێبێت
17- من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەک تەشتی ئاومان بەکاردەهێنا بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی، بە نۆرە بە دەستەکانمان ئاومان لێی دەردەهێنا
18- بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە
19- ئاوی خۆشۆردنم بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەکرد
20- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە لە پاش لەشگرانی، دەستی پێدەکرد سەرەتا دەستەکانى دەشۆرد، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی دەکردە سەر دەستی چەپی ودامێنی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو دەستنوێژگرتن بۆ نوێژکردن
21- ئاوی پیاو چڕ وسپیە، وئاوی ئافرەت تەنک وزەردە، هەرکامیان زاڵ بێت یان پێش بکەوێت؛ (منداڵەکە) لە ئەو دەچێت
22- ئایا باسی نەخۆشیەکەى پێغەمبەری خودام بۆ دەکەیت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: بەڵێ، نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەختتر بوو، فەرمووی: ئایا خەڵکی نوێژیان ئەنجامداوە؟ ووتمان: نەخێر، چاوەڕێی تۆ دەکەن