هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە

هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە

لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە».

[حەسەنە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

(هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا): مەبەست دەستنوێژگرتنە بۆ نوێژی جومعە. (ئەمە کردەوەیەکی باشە): واتا سونەت وڕوخسەتی ئەنجامداوە، وئەمیش وەسفکردن بۆ ئەو کەسە. (وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە): واتا هەرکەسێک خۆی بشوات (غوسڵ بکات) ودەستنوێژ بگرێت، ئەوا ئەم کردەوەیە باشترە لە تەنها دەستنوێژگرتن. ئەمە ڕای زۆربەی زانایانە لە نێوانیاندا چوار پێشەواکە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە سونەتە (موستەحەبە)، ولە بەڵگەکانیان فەرموودەکەى (مسلم) کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من توضأ فأحْسَن الوضوء، ثم أتَى الجُمعة فاسْتَمَع وأنْصَت غُفر له ما بين الجمعة إلى الجمعة وزيادة ثلاثة أيام) واتە: (ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە جوانی گوێبگرێت بۆ وتارەکە؛ ئەوا ئەم کردەوانەى دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە لە گوناهەکانى نێوان ئەو جومعەیە وجومعەی داهاتوو خۆش بێت وزیادەی سێ ڕۆژیش).

التصنيفات

خۆشۆردن, نوێژی هەینی (نوێژی جومعە)