إعدادات العرض
1- ئەگەر بە هاوڕێکەت ووت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا ئیمام وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەی پوچ وبەتاڵت وتووە
2- ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردن بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەکەم بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی
3- ئەوەى بۆ نوێژی جومعە هات؛ ئەوا با خۆی بشوات
4- ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە جوانی وبێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى نێوان ئەم جومعەیە وئەوەى ڕابردوو وزیادەی سێ ڕۆژ، وئەوەى خۆی سەرقاڵ بکات لە کاتی وتارەکەدا؛ ئەوا قسە وکردەوەى پوچی ئەنجامداوە
5- هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە
6- خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو
7- لە ڕۆژی جومعەدا، فریشتەکان لە لای دەرگای مزگەوت ڕادەوەستن ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێنە نێو مزگەوتەوە بە پێی ڕێزبەندی هاتنیان
8- لەکاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا لە ڕۆژی جومعەدا؛ پیاوێک (هاتە نێو مزگەوت)، فەرمووی: ئایا نوێژت کرد ئەی فڵان؟ ووتی: نەخێر، فەرمووی: هەستە دوو ڕکات نوێژ بکە
9- نوێژی جومعەمان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، پاشان دەچووینەوە، ودیوارەکان سێبەری نەبوو بۆئەوەی لە ژێری دابنیشین
10- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێوە دوو وتاری دەدا، ودانیشتنێکی دەخستە نێوانیانەوە
11- نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو
12- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتنی (حیبوە) لە ڕۆژی جومعەدا لەکاتێک ئیمام وتار دەدات