هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات

هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەركەسێك بیەوێت بێت بۆ نوێژی جومعە ئەوا سونەتە خۆی بشوات، وەكو خۆشۆردنی پاش لەشگران بوون.

فوائد الحديث

جەختكردنەوە لەسەر خۆشۆردن لە ڕۆژی هەینیدا، وسونەتی ئیماندارانە لە ڕۆژی هەینیدا وباشترە لەپێش دەرچوون بێت بۆ نوێژ.

بەپەرۆشی لەسەر پاكوخاوێنی وبۆنی خۆش لە ڕەوشت وئەدەبە جوانەكانی مسوڵمانە، وزیاتر جەخت لەسەر ئەم بابەتە دەكرێتەوە لەكاتی گەیشتن بە خەڵكی ودانیشتن لەگەڵیان، وبە تایبەتتر لە كۆڕ وكۆبوونەوەكان.

فەرموودەكە بۆ ئەوانەیە كە نوێژی هەینی لەسەریان واجبە؛ چونكە ئەوان دێن بۆ نوێژەكە.

سوننەتە -موستەحەبە- ئەو کەسەی دێت بۆ نوێژی جومعە پاکوخاوێن بێت، بۆیە خۆی دەشوات وبۆنی ناخۆش لەسەر لاشەی لادەبات وبۆنی خۆش لە خۆی دەدات، هەروەها ئەگەر تەنها دەستنوێژ بگرێت بە جوانی ئەوا ئەمیش ئاساییە وبەسە.

التصنيفات

خۆشۆردن, نوێژی هەینی (نوێژی جومعە)