إعدادات العرض
خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو
خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو
لە عەمروی کوڕی سولەیمی ئەنساڕیەوە دەڵێت: شاهێدی دەدەم ئەوەى کە ئەبی سەعید دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Hausa Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Malagasy or Čeština नेपाली Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు ไทย മലയാളം Кыргызча Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Wolof Magyar ქართული Moore Українськаالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی جەختی لەسەر كراوەتەوە وەكو واجب ؛ دەرهەق بە مسوڵمانێكی نێر وباڵغ لە ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی واجبە لەسەریان، وهەروەها سونەتە ددانی بە سیواك وهاوشێوەكانی پاك بكاتەوە، وهەر بۆنێكی خۆش بێت لەخۆی بدات.فوائد الحديث
جەختکردنەوە لەسەر سونەتێتی خۆشۆردن لە ڕۆژی جومعەدا لەسەر هەموو پیاوێکی مسوڵمانی باڵغ.
پاکوخاوێنی ولابردنی بۆنی ناخۆش داواکراوە لە شەریعەتدا لەسەر مسوڵمان.
بەگەورەدانانی ڕۆژی هەینی، وخۆ ئامادەكردن بۆی.
جەختكردنەوە لەسەر سونەتێتی سیواك كردن بۆ نوێژی جومعە.
سونەتێتی بۆنی خۆش لەخۆدان پێش چوون بۆ نوێژی جومعە.
ئافرەت ئەگەر لە ماڵ دەربچێت بۆ نوێژكردن یان شوێنی تر ؛ نابێت بۆن لە خۆی بدات، چونكە لە سونەتدا ئەم كارە حەرامكراوە.
باڵغ بوون بە چەند نیشانەیە دەردەكەوێت، سیانیان لە پیاو وئافرەتدا هەن، بریتین لە: یەكەم: تەواوكردنی پانزە ساڵ، دووەم: دەرچووی مووی زبر لە دەوروبەری ئەندامی زاوزێ، سێیەم: دەرچوونی مەنی لە ئەندامی زاوزێ بەهۆی لەشگرانی لەكاتی خەو یان شەهوەت ئەگەرچیش تووشی لەشگرانی نەبووبێت لەخەودا، سەبارەت بە نیشانەی چوارەم تایبەتە بە ئافرەت ئەویش بریتیە لە: سووڕی مانگانە -حەیز-، ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە هات ؛ ئەوا باڵغ بووە.
التصنيفات
حوکمەکانی نوێژی هەینی