نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو

نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو

لە ئەبی عبداللە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتارەکەى لە نێوان درێژ وپوختی بوو، واتا مامناوەند بوو، وئەو پێشەوای مسوڵمانانە بە شێوەیەکی گشتی، وهەروەها بۆ پێشنوێژ و وتاربێژەکان بە تایبەت، بۆیە نابێت ئەم فەرموودەیە وەکو بەڵگە پشتی پێ ببەسترێت بۆ کورتکردنەوەى نوێژەکان وتەواو کردنی هەروەکو شێوازى دەنووکدان و هەمان شت سەبارەت بە وتارەکانیش، ڕێبازی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەیە لەسەر میانڕەوی ومامناوەند بوون، وهەروەها دەکرێت هەندێک جار درێژ بکرێتەوە بە بێ بێزاربوونی نوێژخوێنەکان وڕەچاوکردنی حاڵیان.

التصنيفات

نوێژی هەینی (نوێژی جومعە), ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە وتارداندا, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە نوێژکردندا