إعدادات العرض
ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە
ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල தமிழ் ไทย دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली Malagasy Italiano or ಕನ್ನಡ Oromoo Română Soomaali Српски Wolof Українська Moore Azərbaycan ქართული Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە یەكێك لە ئەدەبە واجبەكان لەسەر ئەوانەی ئامادەی نوێژی هەینی دەبن بریتیە لە: بەجوانی گوێگرتن بۆ وتاربێژ ؛ بۆئەوەی بیر لە ئامۆژگاریەكان بكاتەوە، و هەركەسێك قسەیەك بكات ؛ لەكاتێكدا ئیمام وتار دەدات -ئەگەرچیش قسەیەكی كەم بێت- ؛ وەكو بەیەكێكی تر بڵێت: (بێدەنگ بە) و (گوێبگرە)، ئەوا فەزڵی نوێژی هەینی لەدەستچووە.فوائد الحديث
حەرامبوونی قسەكردن لەكاتی وتاردا، ئەگەرچیش بۆ نەهی كردن بێت لە هەڵە یان وەڵامدانەوەی سەلام یان وەڵامدانەوەی ئەوەی دەپژمێت.
ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە قسە لە گەڵ ئیمام دەکەن یان ئیمام قسەیان لە گەڵدا دەکات.
قسەكردن لەنێوان دوو وتارەكە لەكاتی پێویستیدا ؛ ڕێگەپێدراوە.
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسكرا لەكاتی وتاردا وئیمام خەریكی وتاردان بوو ؛ ئەوا بەنهێنی سەڵاتی لەسەر دەدەیت وسەلامی لێدەكەیت، و ووتنی (ئامین) لەپاش نزاكردنیش بەهەمان شێوە.
التصنيفات
نوێژی هەینی (نوێژی جومعە)