إعدادات العرض
ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی ناكەن، یان دەبێت واز بهێنن لەم كارە ناپەسەندەیان، یان ئەوەتا خوای گەورە مۆر دەدات لەسەر دڵەكانیان، پاشان لە بێئاگایان دەبن
ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی ناكەن، یان دەبێت واز بهێنن لەم كارە ناپەسەندەیان، یان ئەوەتا خوای گەورە مۆر دەدات لەسەر دڵەكانیان، پاشان لە بێئاگایان دەبن
لە عبداللەی کوڕی عومەر وئەبو هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: گوێیان لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لەسەر مینبەرەكەی بوو فەرمووی: «ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی ناكەن، یان دەبێت واز بهێنن لەم كارە ناپەسەندەیان، یان ئەوەتا خوای گەورە مۆر دەدات لەسەر دڵەكانیان، پاشان لە بێئاگایان دەبن».
الترجمة
العربية Tiếng Việt Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili অসমীয়া English ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ বাংলাالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەرەكەیدا هۆشداریدا سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی وئامادەنەبوونی بە بێ پۆزش، وبە هۆی كەمتەرخەمی وتەمەڵیەوە، سزای ئەم تاوانە ئەوەیە خوای گەورە مۆر لەسەر دڵیان دەدات ودایدەپۆشێت وبەربەستێك لەسەریان دادەنێت كە ڕێگرە لە شوێنكەوتنی هەق وڕاستی، پاشان لە بێ ئاگایان دەبن سەبارەت بە ڕێگاكانی خێر وچاكە، ودوور دەكەنەوە لە پەرستنەكان.فوائد الحديث
هۆشداری توند سەبارەت بە ئامادە نەبوونی نوێژی هەینی، وئەمە لە تاوانە گەورەكانە.
نەوەوی دەڵێت: نوێژی هەینی فەرزە لەسەر هەموو تاكێك (لە پیاوان).
بەكارهێنانی مینبەر بۆ وتاردان؛ ڕێگەپێدراوە.
سیندی دەڵێت: مانای ئەوەیە یەكێك لەو دوو شتە ڕوودەدات بەبێ هیچ گومانێك؛ یان ئەوەتا واز دەهێنێن لە ئامادە نەبوون لە نوێژی هەینی یان ئەوەتا خوای گەورە -سبحانه وتعالی- مۆر لەسەر دڵیان دەدات، چونكە بەردەوامبوون لەسەر وازهێنان لە نوێژی هەینی دەبێـتە هۆی ئەوەی ژەنگ وپیسی دڵ دابپۆشێت ودوور بكەوێتەوە لە پەرستنەكان.
پێویستە ئامۆژگاریكار وڕێنموێنیكار بە ئاشكرا باسی ئەو كەسانە نەكات كە دەیەوێت ئامۆژگاریان بكات، وپێویستە ناویان بشارێتەوە؛ چونكە ئەمە زیاتر یارمەتیدەر دەبێت بۆ قبوڵكردنی ئامۆژگاری، وجێبەجێكردنی فەرمانەكان.