ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی

ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی

لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتار و زیکرەکە دەگرن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی زوو چوون بۆ نوێژی هەینی ڕووندەكاتەوە، كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی لە دەرچوونی خۆرەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو هاتنی ئیمام، ئەمیش پێنج ماوەیە ودابەشكردنیان بەپێی ماوەی نێوان دەرچوونی خۆر وهاتنە ژوورەوەی ئیمام وسەركەوتنیەتی بۆ سەر مینبەری وتاربێژی، ئەم ماوانە بەم شێوەیەن: یەكەم: ئەوەی بەجوانی وكامڵی خۆی بشوات وەكو خۆشۆردنی دوای لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەكەمدا بچێت بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتدا ؛ وەكو كەسێك وایە وشترێكی كردبێتە خێر. دووەم: ئەوەی لە ماوەی دووەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مانگایەكی كردبێتە خێر. سێیەم: ئەوەی لە ماوەی سێیەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە بەرانێكی شاخداری كردبێتە خێر. چوارەم: ئەوەی لە ماوەی چوارەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مریشكێكی كردبێتە خێر. پێنجەم: ئەوەی لە ماوەی پێنجەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە هێلكەیەكی كردبێتە خێر. بۆیە ئەگەر ئیمام دەربچێت بۆ وتاردان، ئەوا ئەو فریشتانەی ناوی نوێژخوێنە هاتووەكان بۆ نوێژی هەینی تۆمار دەكەن یەك لە دوای یەك؛ دەوەستن لە ناو تۆماركردن، ودێن وگوێ بۆ زیكر و وتارەكە دەگرن.

فوائد الحديث

هاندان وئامۆژگاری بۆ خۆشۆردن لە ڕۆژی جومعەدا، ودەبێت پێش چوون بۆ نوێژی جومعە بێت.

فەزڵ وپلە وپایەى زوو چوون بۆ نوێژی جومعە لە كاتە سەرەتاكانی ڕۆژدا.

هاندان وئامۆژگاری بۆ دەست پێشخەری كردن لە ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.

فریشتەکان ئامادەى نوێژی جومعە دەبن وگوێ لە وتارەکە دەگرن.

فریشتەکان وەستاون لە لای دەرگای مزگەوتەکان، یەک لە دوای یەک ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێن بۆ نوێژی هەینی.

ئیبن ڕەجەب دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات پاشان بچێت) ؛ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی سونەتە لەسەرەتای دەرچوونی خۆرەوە هەتاوەكو كۆتا كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی.

التصنيفات

سونەت وئادابەکانی دەستنوێژگرتن, نوێژی هەینی (نوێژی جومعە)