إعدادات العرض
سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن لە لەشگرانی
سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن لە لەشگرانی
لە مەیمونەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: « ئاوم دانا بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی خۆی بشۆرێت (پاش لەشگرانبوونی)، بە قوماشێك پۆشیم (پەردەم بۆ دانا)، وئاوی كرد بەدەستەکانیدا وشۆردنی، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بەسەر دەستی چەپی، ودامێنی (عەورەتی) شۆرد، ودەستەكانی دا بەسەر زەویدا ومەسحی كرد، پاشان شۆردی، دواتر ئاوی ڕادا لە دەم ولوتی، ودەمو چاو وهەردوو قۆڵی (باڵەکانی) شۆرد، پاشان ئاوی کرد بەسەر (قژ) ولاشەیدا، دواتر چەمایەوە وپێیەکانی شۆرد، وپارچەیەک قوماشم بۆ هێنا بەڵام وەری نەگرت، ڕۆیشت وئاوی سەر دەستەكانی لادەدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português Kiswahili සිංහල دری অসমীয়া ไทย አማርኛ Svenska Кыргызча Yorùbá ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Mooreالشرح
دایكی ئیمانداران مەیمونە -ڕەزای خوای لێبێت- سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردنی -غوسڵی- پێغەمبەری باسكرد -صلى اللە علیە وسلم- لە لەشگرانی، سەرەتا ئاوی بۆ دانا بۆئەوەی خۆی پێ بشوات، وبە قوماشێك پەردەی بۆ دانا بۆئەوەی لە پشتیەوە خۆی بشوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم كارانەی ئەنجام دا: یەكەم: ئاوی کرد بە دەستیدا وشۆردنی پێش ئەوەی دەستی بخاتە نێو ئاوەكە. دووەم: بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بە دەستی چەپی ودامێنی شۆرد؛ بۆئەوەی شوێنەواری لەشگرانی بەسەرەوە نەمێنێت. سێیەم: دەستی دا بەسەر زەویدا، ومەسحی كرد پاشان شۆردی بۆئەوەی شوێنەواری ناپاكی بەسەرەوە نەمێنێت. چوارەم: ئاوی ڕادایە نێو دەمی وجوڵانی وغەرەغەرەی پێكرد لەنێو دەمیدا پاشان فڕێی دا، وئاوی هەڵمژیە نێو لووتەكانی بە هەناسەی، پاشان ئاوەكەی فڕێدایە دەرەوە. پێنجەم: دەم وچاو وباڵەكانی -سەرەپەنجەكانی هەتاوەكو ئانیشكیشی- شۆرد. شەشەم: ئاوی كرد بەسەر سەریدا. حەوتەم: ئاوی كرد بەسەر هەموو بەشەكانی تری لاشەی. هەشتەم: لە شوێنەكەی خۆی لاچوو، ولە شوێنێكی تر پێیەكانی شۆرد چونكە پێشتر نەیانی شۆردبوو. پاشان پارچە قوماشێكی بۆ هێنا بۆئەوەی خۆی پێ وشك بكاتەوە بەڵام وەری نەگرت، وبە دەستەكانی ئاوی لەسەر لاشەی لادەبرد.فوائد الحديث
گرنگیدان بە وردەكاریەكانی ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلایەن خێزانەكانیەوە ؛ ئەمیش بۆ فێركردنی ئومەت.
ئەم شێوازی خۆشۆردنە (غوسڵ كردنە) یەكێكە لەوانەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- لە سیفەتەكانی خۆشۆردنی كامڵ لە لەشگرانی، بەڵام شێوازی واجب ئەوەیە ئاو هەموو لاشە بگرێتەوە -ئاو بهێنێت بەسەر هەموو لاشەدا- لەگەڵ ئاو ڕادانە نێو دەم ولووت ودەركردنی.
وشككردنەوەی لاشە بە پارچە قوماشێك یان وازلێهێنانی لەپاش خۆشۆردن ودەستنوێژگرتن ؛ ڕێگەپێدراوە.
التصنيفات
خۆشۆردن