إعدادات العرض
شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو
شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم (مەنیم) لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئاوی لەشگرانیم (مەنیم) بە باشی دەمکڕاند (بە بێ بەکارهێنانى ئاو) لەسەر جلی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (بۆ ئەوەی شوێنەواری نەمێنێت) وئەویش نوێژی پێوە دەکرد».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەسەر جلەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک شوێنی پەڵەی ئاوی لەشگرانی دەمایەوە، جاری وا هەبوو کە تەڕ بوو بۆیە جلەکەى دەشۆرد، وئەویش بۆ نوێژ دەردەچوو وهێشتا جلەکە هەندێک تەڕی پێوە مابوو، وجاری وا هەبوو ئاوی لەشگرانی بە وشکی بەسەر جلەکەیەوە بوو بۆیە ئەویش دەیکڕاند بە دەستی بۆ ئەوەى شوێنەوارەکەى نەمێنێت وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەو جلەوە دەکرد.التصنيفات
خۆشۆردن