إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ،…
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português Kiswahili සිංහල Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Hausa ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy Kinyarwanda తెలుగు Lietuvių Oromoo Română മലയാളം Nederlands Soomaali Српски Українська Deutsch ಕನ್ನಡ Wolof Moore Shqip ქართული Azərbaycan Magyar বাংলাالشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات بەهۆی لەشگران بوونی ؛ سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر ئاوی دەهێنا ودەیكرد بەسەر هەموو لاشەیدا، پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژ ومووەكانیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە ئاو گەیشتووەتە بنی مووەكان، وپێستی تەڕ بووە، دواتر سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد. وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا.فوائد الحديث
خۆشۆردن -غوسڵ- بۆ لابردنی لەشگرانی دوو جۆرە: دروست وكامڵ، خۆشۆردنی دروست ئەوەیە مرۆڤ نیەتی پاكبوونەوە بهێنێت، پاشان ئاو بکات بەسەر هەموو لاشەیدا ؛ لەگەڵ ئاو ڕادانە نێو دەم ودەركردنی وئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، بەڵام خۆشۆردنی كامڵ ئەوەیە وەكو شێوازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی بشوات بۆ لابردنی لەشگرانی.
لەشگران -جەنابە- ئاماژەیە بۆ هەركەسێك مەنی دەرچوو بێت یان جووت بووبێت ئەگەرچیش مەنی دانەبەزی بێت لەپاش جووتبوونەكە.
دروستێتی سەیرکردنی عەورەتی -شەرمگەى- هاوسەر، وخۆشۆردنیان بە یەک تەشت ئاو.
التصنيفات
خۆشۆردن