هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار

هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار

لە قەیسی کوڕی عاسیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار».

[صەحیحە]

الشرح

قەیسی کوڕی عاسیم هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەیویست مسوڵمان بێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد كە خۆی بشوات بە ئاو وگەڵای كەنار ؛ چونكە گەڵاكانی ئەم دارە بۆ پاككردنەوە بەكاردێن وبۆنیان خۆشە.

فوائد الحديث

خۆشۆردنی کافر پاش ئەوەى مسوڵمان دەبێت ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.

ڕێز وپایەداری ئاینی ئیسلام وگرنگیدانى بە لاشە وڕۆح پێکەوە.

تێکەڵبوونی ئاو بە شتە پاکەکان لە پاکێتی دەری ناکات.

پاككەرەوە نوێیەكان وەكو سابوون وهتد ؛ شوێنی گەڵای كەنار دەگرنەوە.

التصنيفات

هۆکارەکانی واجب بوونی غوسڵ (خۆشۆردن)