پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟ ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت، ئەویش فەرمووی: خاکی پاک بەکاربهێنە، وئەمە بەسە بۆت

لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: «ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟»، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت (بۆ ئەوەی خۆمی پێبشۆم)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خاکی پاک بەکاربهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وئەمە بەسە بۆت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لەگەڵ هاوەڵانی ئەنجامدا، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو بینی پیاوێک بە تەنهایە ونوێژی لە گەڵ خەڵکی نەکردووە، بۆیە بەهۆی نەرم ونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانی شێوازى بانگەوازی کردنی بۆ لای خواى گەورە؛ ڕەخنەی لێنەگرت ولێی توڕە نەبوو بەهۆی ئەوەى کە لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکردووە هەتا هۆکاری ئەم کارەی بزانێت، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی شتێک ڕێگر بوو لەوەى لەگەڵ خەڵکی نوێژ بکەیت؟ ئەویش (پیاوەکە) بیانووەکەى (عوزرەکەى) بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش ئەوەیە تووشی لەشگرانی بووە وئاوی دەستناکەوێت بۆ ئەوەى خۆی پێ بشوات، بۆیە نوێژەکەى دواخست هەتاوەکو ئاوی دەستدکەوێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو خواى گەورە بەهۆی ڕەحم وبەزەیی هاتنەوەى بە بەندەکانى؛ ڕێگەى بە بەکارهێنانى شتێک داوە کە شوێنی ئاو بگرێتەوە، ئەویش بریتیە لە خۆڵ (خاکی پاک)، بۆیە بەکاریبهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وبەسە بۆت وشوێنی ئاوەکە دەگرێتەوە.

التصنيفات

خۆشۆردن, تەیەموم کردن, حوکمەکانی کەسی پێشنوێژ ونوێژخوێنەکانی پشتی