إعدادات العرض
1- بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد
2- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟ ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت، ئەویش فەرمووی: خاکی پاک بەکاربهێنە، وئەمە بەسە بۆت
3- بە ترساندن سەرخراوم، وکلیلەکانى زەویم پێبەخشراوە، وناونراوم ئەحمەد، وخاکی سەر زەوی کراوە بە پاککەرەوە بۆ من، وئومەتەکەم کراوە بە باشترین ئومەت
4- فەزڵ بە ئێمە بەخشراوە بەسەر خەڵکیدا لە سێ شتدا: ڕیزەکانمان وەکو ڕیزەکانى فریشتەکانن، وهەموو سەر زەوی کراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە، وخاکەکەى کراوە بە پاککەرەوە بۆ ئێمە ئەگەر ئاومان نەدۆزیەوە