بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی،…

بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد

لە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ناردمی بۆ پێویستیەک ، لە ڕێگادا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەست نەکەوت تاخۆم بشۆرم، بۆیە ئەملاو ئەولام کرد بە خۆم لە ناو خۆڵدا هەروەکو چۆن ئاژەڵ ئەملاو ئەولا دەکات لە سەر خۆڵدا، پاشان هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەم بۆی باسکرد، فەرمووی: «بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- عەماری كوڕی یاسری نارد لەسەفەرێكدا -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ جێبەجێكردنی پێویستیەك، بەڵام ئەو تووشی لەشگرانی بوو ؛ بەهۆی جووتبوون یان دابەزینی مەنی بەشەهوەت، وئاوی دەست نەكەوت بۆ خۆشۆردن، وحوكمی تەیەمومی نەدەزانی بۆ حاڵەتی لەشگران بوون، تەنها حوكمەكەی دەزانی بۆ دەستنوێژگرتن. ئیجتیهادی كرد وگومانی وابوو ؛ هەروەكو چۆن بۆ ڕووداوی بچووك هەندێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن مەسح دەكرێت بە خۆڵ، بەهەمان شێوە بۆ تەیەموم كردن لە لەشگرانی دەبێت خۆڵ هەموو لاشە بگرێتەوە؛ ئەمیش بەپێوان -قیاس- لەسەر ئاو، خۆی هەڵگێڕا لەنێو خۆڵەكە هەتاوەكو هەموو لاشەی بوو بە خۆڵ ونوێژی كرد، كاتێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، بۆئەوەی بزانێت ئایا كارەكەی دروستە یان نا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆنیەتی تەیەموم كردنی بۆ ڕوونكردەوە بۆ ڕووداوی بچووك، وبۆ ڕووداوی گەورە وەكو لەشگرانی، ئەویش ئەوەیە یەك جار ؛ دەستەكانی بدات بەسەر خۆڵی سەر زەوی، پاشان دەستی چەپ مەسح بكات بەسەر دەستی ڕاست، ودیوی سەرەوەی دەستەكان وڕووی مەسح بكات.

فوائد الحديث

گەڕان بەدوای ئاودا واجبە ؛ پێش تەیەموم كردن.

تەیەموم كردن بۆ كەسێك لەشگران بێت وئاوی دەستنەكەوێت ؛ ڕێگەپێدراوە.

تەیەموم کردن بۆ ڕووداوى گەورە (بۆ نمونە: لەشگرانی) وەکو تەیەموم کردن وایە بۆ ڕوودواى بچووک (بۆ نمونە: خەوتن).

التصنيفات

تەیەموم کردن