إعدادات العرض
سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو نەبێت
سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو نەبێت
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو (حەمام)* نەبێت». *(وهەروەها ئاودەستخانە وهەموو شوێنێک دەگرێتەوە کە پیس وچڵکی تێدا بێت)
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Portuguêsالشرح
سەر زەوی هەمووی شوێنی ئەنجامدانى نوێژکردنە؛ جگە لە چەند شوێنێک نەبێت: لەوانەش گۆڕستان کە شوێنی لە گۆڕدانانى مردووەکانە وهەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە لە نێو چوارچێوەى دیواری گۆڕستانەکەدان، وهەروەها گەرماو (حەمام) کە بە ئاوی گەرم یان هەر ئاوێکی تر خەڵکی خۆیان تێدا دەشۆن بۆ خۆ پاککردنەوە یان بۆ چارەسەر، وهەروەها سەرئاو (ئاودەستخانە) وزبڵدان وشوێنە پیسەکانى تر کە چڵک وپیسی تێدا کۆ دەبێتەوە وشتی بۆگەن وبێزراو وبۆن ناخۆشیان تێدایە. وئیمام نەوەوى -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (نوێژکردن لە شوێنەکانى شەیتان مەکروهە بە یەکدەنگی زانایان، وبەهەمان شێوە لە شوێنەکانى ئارەق خواردن وفرۆشتن وشوێنی بەدڕەوشتی ولەشفرۆشی -مەلهاکان- وئەو شوێنانەى مامەڵەى فێڵ وبەرتیلی تێدا دەدرێت، وکڵێساکان وکەنێسەکان-پەرستگاکانى جولەکە- وئاودەستخانەکان وبەو شێوەیە شوێنەکانى تریش). وئەگەر نوێژکردن لە کڵێسا وکەنێسەکان نەهی لێکراو بێت بێگومان لە شوێنەکانى تری بت پەرستیش حەرامە وەکو پەرستگاکانى بوزیەکان وهیندۆسەکان وجگە لە ئەوان.