کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت

کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە شێوازى چوون بۆ سوجدە بردن ڕووندەکاتەوە، بە شێوەیەک دەبێت دەستەکانى لە پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دابنێت، ولە فەرموودەى تردا هاتووە کە ئەژنۆکانى لە پێش دەستەکانى دابنێت، بۆیە هەردوو شێوازەکە دروست وجائیزە، ونابێت هیچ کەسێک ئینکاری لە کەسێکی تر بکات ئەگەر هەرجۆرێکیانی ئەنجامدا.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ