یەزیدی کوڕی ئەسوەد نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خەڵکی بەپەلە هەستان ودەستی پێغەمبەریان گرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانهێنا بەسەر…

یەزیدی کوڕی ئەسوەد نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خەڵکی بەپەلە هەستان ودەستی پێغەمبەریان گرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانهێنا بەسەر ڕوویان، دەڵێت: منیش دەستیم هێنا بەسەر ڕوومدا، ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک

لە یەزیدی کوڕی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خەڵکی بەپەلە هەستان ودەستی پێغەمبەریان گرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانهێنا بەسەر ڕوویان، (یەزید) دەڵێت: منیش دەستیم هێنا بەسەر ڕوومدا، ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک».

[صەحیحە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

یەزیدی کوڕی ئەسوەد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی کرد، بینی خەڵکی بەپەلە هەڵدەستن ودەچن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستەکانی دەگرن ومەسحیان دەکەن بەسەر ڕوویاندا بۆ تەبەروک کردن*، ئەویش (یەزید) دەستی پێغەمبەری هێنا بەسەر ڕوویدا -صلى اللە علیە وسلم-، بینی ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک. *(تەبەروک: واتا داواکردنی بەرەکەت وپیرۆزی لە خوای گەورە دەکات بە دەستلێدان لەو شتانەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا کە تەبەروکی پێوە بکرێت، واتا تەنها دەستی لێدەدرێت وداوا لەو شتە ناکرێت کە بەرەکەت بهێنێت بەڵکو تەنها دەستلێدانە وهێنانیەتی بەسەر لاشەدا بە نیەتی ئەوەى خودا بەرەکەت وپیرۆی بهێنیت بەهۆی ئەم شتەوە وەکو بۆ نمونە تەبەروک کردن بە شوێنەواری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-)

التصنيفات

تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر ﷺ