إعدادات العرض
1- چووم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تای لێهاتبوو، ودەستم لە لاشەیدا
2- ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆ ئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە
3- ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت
4- پێت وابوو مامەڵەم لەگەڵتدا کرد بۆئەوەى وشترەکەت ببەم؟ وشتر ودرهەمەکانت ببە، هەمووی بۆ تۆیە
5- دەنگی پێغەمبەری خودام بیست -صلى اللە علیە وسلم- هەستم کرد لاوازییەکی تێدایە بەهۆی برسێتیەوە، ئایا هیچ شتێکت لە لا هەیە؟ ووتی: بەڵێ
6- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفی کرد بەسەر پێی عەمرو کوڕی موعاز کاتێک پچڕا وبریندار بوو؛ چاک بوویەوە
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد بەسەر ڕوومدا ونزای بۆمکرد
8- یەزیدی کوڕی ئەسوەد نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خەڵکی بەپەلە هەستان ودەستی پێغەمبەریان گرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانهێنا بەسەر ڕوویان، دەڵێت: منیش دەستیم هێنا بەسەر ڕوومدا، ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک
9- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ ماڵمان ونیوەڕۆ لە ماڵمان خەوت، کاتێک خەوتبوو ئارەقی دەکرد، ودایکم (بوتڵێکی بچووکی) شووشەی هێنا، ئارەقەکەى تێدا کۆدەکردەوە
10- ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو
11- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: (لێم نزیک بەرەوە)، منیش لێی نزیک بوومەوە
12- ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ}