إعدادات العرض
رس سلامم لبات، ئوا خوا ور حم داتو ببردا بئو وام سلام بدمو
رس سلامم لبات، ئوا خوا ور حم داتو ببردا بئو وام سلام بدمو
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، ئەوا خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە».
[ئیسنادەکەی حەسەنە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Español Hausa Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Tiếng Việt Kiswahili ગુજરાતી پښتو Română മലയാളം Deutsch नेपाली ქართული Moore Magyar తెలుగు Кыргызча Svenska ಕನ್ನಡ Українська Kinyarwanda Македонски Oromoo ไทยالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ڕۆحی بەبەردا دەكرێت بۆئەوەی وەڵامی سەلامكردنی هەركەسێك بداتەوە كە سەلامی لێكردووە؛ ئینجا ئەگەر نزیك یان دوور بێت، وژیانی بەرزەخ وگۆڕ شتێكی غەیبی ونەبینراوە، وتەنها الله حەقیقەتی دەزانێت، وئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە.فوائد الحديث
ئامۆژگاری کردن بە زۆری سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە گۆڕەکەیدا کامڵترین ژیانە کە مرۆڤ هەیبێت لە بەرزەخدا، هیچ كەسێك حەقیقەت وڕاستی ئەو ژیانە نازانێت جگە لە خواى گەورە نەبێت -سبحانه وتعالى-.
فەرموودەکە بەڵگە نییە بۆ ئەوانەى دەڵێن پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو گۆڕەکەیدا وەکو ژیانی ئێمە دەژی، بۆئەوەى نەبێتە بەڵگە بۆ موشریکەکان لەسەر داواکردن وهانا بردن بۆ ئەو -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵکو ژیانێکی بەرزەخیە.
التصنيفات
تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر ﷺ