ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە…

ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو

لە جەعدەوە دەڵێت: گوێم لە سائیبی کوڕی یەزید بوو، دەیووت: پورم منی برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، (سائیب) دەڵێت: «بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

سائیبی کوڕی یەزید باسی ئەوە دەکات کە پوری ئەوى برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی ووت کە کوڕی خوشکەکەى نەخۆشە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی کرد بەسەر سەریدا ونزای بەرەکەتی بۆی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، وسائیب لە (دڵۆپە ئاوی) دەستنوێژەکەی خواردەوە کە لە ئەندامە پیرۆزەکانى دەهاتە خوارەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان سائیب لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر وابوو.

التصنيفات

تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر ﷺ