دەنگی پێغەمبەری خودام بیست -صلى اللە علیە وسلم- هەستم کرد لاوازییەکی تێدایە بەهۆی برسێتیەوە، ئایا هیچ شتێکت لە لا هەیە؟ ووتی: بەڵێ

دەنگی پێغەمبەری خودام بیست -صلى اللە علیە وسلم- هەستم کرد لاوازییەکی تێدایە بەهۆی برسێتیەوە، ئایا هیچ شتێکت لە لا هەیە؟ ووتی: بەڵێ

ئەنەس دەڵێت: ئەبو تەڵحە بە ئوم سولەیمی ووت: دەنگی پێغەمبەری خودام بیست -صلى اللە علیە وسلم- هەستم کرد لاوازییەکی تێدایە بەهۆی برسێتیەوە، ئایا هیچ شتێکت لە لا هەیە؟ ووتی: بەڵێ، چەند پارچە نانێکی لە جۆ هێنا، ویەکێک لە سەرپۆشەکانى لەسەری لادا ونانەکانى پێ بەستەوە، وپاشان خستیە ژێر جلکەى سەرەوەم وبە بەشێکی منی داپۆشی، پاشان منی نارد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، منیش (واتە ئەنەس) پێغەمبەری خودام بینی کە لە مزگەوت دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵدا بوو، لە نزیکیانەوە وەستام، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەبو تەڵحە تۆی ناردووە؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «بۆ خواردنەکە؟»، ووتم: بەڵێ، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەستن»، هەستان ومنیش لە پێشیانەوە بووم هەتاوەکو هاتم بۆ لای ئەبو تەڵحە وپێیم ووت، ئەبو تەڵحە ووتی: ئەی ئوم سولەیم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتووە لەگەڵ خەڵکی، وهیچ خواردنێکمان نییە پێشکەشیان بکەین؟ (ئوم سولەیم) ووتی: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن، ئەبو تەڵحە دەرچوو هەتاوەکو گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵیدا هات هەتاوەکو هاتنە ژوورەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئوم سولەیم، ئەوەى لە لاتە بیهێنە»، ئەویش نانەکەى هێنا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەوەى نانەکە پارچە بکرێت بۆ بەشی بچووک، وئوم سولەیم کوندەیەک لە چەوری کرد بەسەریدا -بەسەر نانەکەدا بۆئەوەى ببێتە نانەوڵاو-، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەندەى فەرموو سەبارەت -بە خواردنەکە- کە خوای گەورە بیەوێت، پاشان فەرمووی: «ڕوخسەت بدە بە دە کەس»، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا وخواردیان هەتاوەکو تێر بوون ودەرچوون، پاشان فەرمووی: «ڕوخسەت بدە بە دە کەس»، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا هەتاوەکو هەموویان خواردیان، وخەڵکەکە حەفتا بۆ هەشتا کەس دەبوون. [متفق علیه]. ولە گێڕانەوەیەکدا: «بەردەوام دە کەس دەهاتنە ژوورەوە ودە کەس دەردەچوون هەتاوەکو هیچ یەکێک نەما نەیەتە ژوورەوە، وخواردی هەتاوەکو تێر بوو، پاشان ئەوەى مابووەوە -لە خواردنەکە- کۆیکردەوە و وەکو خۆی بوو کاتێک خواردیان -کەمی نەکردبوو-». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دە کەس دە کەس لێیان دەخوارد، هەتاوەکو هەشتا کەس لێیان خوارد، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی لە پاش ئەو وخاوەن ماڵەکەش لێیان خوارد، وزیادەیشی لێ مایەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەوەندە مایەوە بەشی دراوسێکانیان لێیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا لە ئەنەسەوە -دەڵێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان بینیم دانیشتووە لەگەڵ هاوەڵانی، وسکی -بە پەڕۆیەک- بەستبووەوە، بە هاوەڵانیم ووت: بۆچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سکی بەستووەتەوە؟ ووتیان: لە برسێتیدا، منیش چووم بۆ لای ئەو تەڵحە، کە هاوسەری ئوم سولەیمی کچی میلحانە، ووتم: ئەی باوکە، پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- سکی بەستووەتەوە -بە پەڕۆیەک-، پرسیارم لە هاوەڵانی کرد، ووتیان: بەهۆی برسێتیەوە، وئەبو تەڵحە هات بۆ لای دایکم -ئوم سولەیم دایکی ئەنەسە-، ووتی: ئایا هیچ شتێک هەیە -بۆ خواردن-؟ (ئوم سولەیم) ووتی: بەڵێ، چەند پارچەیەک لە نان وخورمام هەیە، ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە تەنها بێت بۆ لامان برسێتیەکەى نامێنێت -تێر دەبێت-، بەڵام ئەگەر کەسێکی تر لەگەڵیدا بێت ئەمە کەمە بۆیان وپاشان تەواوى فەرموودەکەى باسکرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ماناى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر برسی بوو، ئەبو تەڵحە بەمەی زانی ئەمیش بەهۆی لاوازى دەنگی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە حاڵی پێغەمبەری خودای -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئوم سولەیم باسکرد وپرسیاری لێکرد: ئایا هیچ شتێک لە خواردنمان هەیە؟ ئەویش (ئوم سولەیم) ووتی: بەڵێ، ئەوەندەمان هەیە کە برسێتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەمێنێت؛ بۆیە چەند پارچەیەک لە نانی جۆی دەرهێنا، وپاشان یەکێک لە سەرپۆشەکانى لەسەری لادا ونانەکانى پێ بەستەوە، وپاشان خستیە ژێر جلکەى ئەنەسی کوڕی، کاتێک ئەنەس هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لە نێوان هاوەڵان دانیشتبوو، لە نزیکیانەوە وەستا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەبو تەڵحە تۆی ناردووە؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «بۆ خواردنەکە؟»، واتا ئایا بۆ داوەتکردنی ئێمە بۆ خواردنێک تۆی ناردووە؟ ووتی: بەڵێ، ئەنەس نەیتوانى خواردنەکە ڕاستەوخۆ پێشکەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات؛ چونکە هاوەڵێکی زۆر لەگەڵیدا بوون وئەویش دەیزانى لە خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە بە تەنها خواردنی نەدەخوارد دوور لە هاوەڵانی ئەگەر خواردنێکی بۆ بهێندرایە یان داوەت بکرایە، ئەویش -ئەنەس- ووتی: بەڵێ؛ بۆئەوەى بە تەنها هەستێـت بۆ خواردنەکە لە ماڵی ئەبو تەڵحە کە مێردی دایکی ئەنەسە، لەو کاتەدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو: هەستن، هەموویان هەستان؛ ئەنەس ووتی: من لە پێشی ئەوانەوە بووم، ولە گێڕانەوەیەکدا: دڵتەنگ بووم چونکە خەڵکانێکی زۆر لەگەڵی هاتن. ئەنەس دەڵێت: ئەمەم باسکرد بۆ ئەبو تەڵحە، ئەویش ووتی بە ئوم سولەیم: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خەڵکی لەگەڵ خۆیدا هێناوە وئەوەندە خواردنمان لە لا نییە پێشکەشیان بکەین؟ ئوم سولەیم ووتی: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن. وەکو ئەوە وابێت زانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی بە ئەنقەست ئەنجامداوە بۆئەوەى کەرامەت وڕێزلێنانی دەربکەوێت لە زۆربوون و بەبەرەکەت بوونی خواردن وئەمیش لە نیشانەى زیرەکى وهۆشیاریەتی -ڕەزاى خواى لێبێت-، ئەبو تەڵحە ڕۆیشت هەتاوەکو گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە لەگەڵ ئەبو تەڵحەدا هاتە ژوورەوە وفەرمووی: (خواردنەکە بهێنە)، ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەبو تەڵحە پێشوازى لێیکرد ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا جگە لە پارچە نانێک زیاتر هیچی ترمان نییە کە ئوم سولەیم ئامادەى کردووە، ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەبو تەڵحە ووتی: تەنها پارچە نانێکە وهەروەها لەگەڵ چەند خورمایەک هەروەکو لە سەرەتاى گێڕانەوەکەدا ئوم سولەیم باسیکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خواى گەورە بەرەکەتی تێدەکات)، ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەبو تەڵحە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا من ئەنەسم نارد تەنها بۆئەوەى تۆ داوەت بکات وئەوەندەمان نییە کە ئەو هەموو خەڵکە تێر بکات کە من دەیبینم، فەرمووی: (بڕۆ ژوورەوە خواى گەورە بەرەکەت دەخاتە نێو ئەو خواردنەى لە لاتە). کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە ژوورەوە فەرمووی: (ئەو خواردنەى لە لاتە بیهێنە ئەی ئوم سولەیم)؛ ئەویش نانەکەى هێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەوەى نانەکە پارچەپارچە بکرێت، وپاشان ئوم سولەیم هەندێک چەوری ئاژەڵی کرد بەسەریدا بۆئەوەى ببێت بە نانەوڵاو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەندەى خواى گەورە بیەوێت فەرمووی بەسەر خواردنەکەدا: واتا نزای کرد بۆئەوەى خواى گەورە بەرەکەت بکاتە نێو ئەو خواردنە کەمەوە. ولە گێڕانەوەیەکدا: دەڵێت: (ئەو -کوندەیەم- هێنا کە چەوریەکەى تێدا بوو؛ پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بسم الله اللهم أعْظِمْ فيها البركة) واتە: (بە ناوى خواى گەورە؛ خوایە بەرەکەتی زۆر بێت)، پاشان فەرمووی: (ڕوخسەت بدە بە دە کەس)، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا وخواردیان هەتاوەکو تێر بوون ودەرچوون، پاشان فەرمووی: (ڕوخسەت بدە بە دە کەس)، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا هەتاوەکو هەموویان خواردیان وتێر بوون، وخەڵکەکە حەفتا بۆ هەشتا کەس دەبوون. [متفق علیه] ولە گێڕانەوەیەکدا: بەردەوام دە کەس دەهاتنە ژوورەوە ودە کەس دەردەچوون هەتاوەکو هیچ یەکێک نەما نەیەتە ژوورەوە، پاشان ئەوەى مابووەوە -لە خواردنەکە- کۆیکردەوە و وەکو خۆی کاتێک خواردیان -کەمی نەکردبوو-. ولە گێڕانەوەیەکدا: دە کەس دە کەس لێیان دەخوارد، هەتاوەکو هەشتا کەس لێیان خوارد، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی لە پاش ئەو وخاوەن ماڵەکەش لێیان خوارد، وزیادەیشی لێ مایەوە. ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەوەندە مایەوە بەشی دراوسێکانیان لێیدا.

التصنيفات

خواردن وخواردنەوەی پێغەمبەر ﷺ, تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر ﷺ