إعدادات العرض
ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ}
ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ}
لە عبد الله کوڕی سەرجیسەوە دەڵێت: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتم لەگەڵی خوارد، یان ووتی: نانەوڵاو، (قوتابیەکەى دەڵێت) پێیم ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، (عبد الله) ووتی: پاشان چوومە پشتیەوە وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک خاڵی لەسەر بوو وەکو بالووکە وابوون.
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الشرح
هاوەڵی بەڕێز عبد الله کوڕی سەرجیس دەڵێت: پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتی لەگەڵی خوارد، قوتابیەکەى پێی ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ئەویش (عبد الله) ووتی: بەڵێ، داواى لێخۆشبوونی بۆ تۆیش کرد وبۆ هەموو ئیمانداران؛ چونکە خواى گەورە فەرمانى ئەمەى پێکردووە، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، پاشان (عبد الله) پێی ووت: جارێکیان چووە ئاراستەى پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک نیشانە وخاڵی لەسەر بوو جیاواز بوو لە ڕەنگی پێستی لاشەى -صلى اللە علیە وسلم-. وئەم گێڕانەوەیە پێچەوانەى ئەو گێڕانەوانەى تر نییە کە وا وەسفی مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة- دەکات کە چەند موویەکی لەسەر بووە وهەندێکی تر وا وەسفی دەکەن کە لە هێلکەى کۆتر دەچوو، هەموو ئەمانە دەکرێت کۆ بکرێتەوە چونکە هەریەکێک بە پێی تێگەیشتنی خۆی وەسفی دەکات، و وەسفەکانیان لە یەکترەوە نزیکە.التصنيفات
تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر ﷺ