شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان

شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە خوێندنی یەک ئایەت لە قورئان، لە کاتی وەستانیدا هەر ئەم ئایەتەی دەخوێندنەوە وئایەتی تری نەدەخوێندنەوە، بە پێی هەندێک گێڕانەوەى تری هەمان فەرموودە، ئەم ئایەتە بوو: {إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} [المائدة: 118] واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆت شکۆدار (بەدەسەڵات) وحەکیم (دانا:کاردروست)یت}.

التصنيفات

شەو نوێژکردن