پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن وڕاخەرێکی سەرپشتی ئاژەڵێک کە نرخەکەى چوار درهەمی دەکرد یان کەمتر لەم نرخە، پاشان فەرمووی: خودایە من ئەم حەجە بۆ ڕیایی ئەنجام نادەم وبۆ ئەوە ئەنجامی نادەم خەڵکی من ببینن و بۆ ئەوە نییە کە ناوبانگ دەربکەم، بەڵکو بە دڵسۆزی بۆ تۆ ئەنجامی دەدەم، بۆئەوەى تۆ لە من ڕازی بیت.

التصنيفات

سیفەتی حەج, سادە بوونی -تواضعی- پێغەمبەر ﷺ