إعدادات العرض
1- فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون
2- عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت، ئەویش ڕوخسەتی پێیدا
3- ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم
4- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆ ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)
5- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت