إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆ ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)
لە عروەى کوڕی زوبەیرەوە دەڵێت: «ئوسامەی کوڕی زەید پرسیاری لێکرا -لە کاتێکدا من دانیشتبووم- : پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
ئوسامەی کوڕی زەید لە پشتی پێغەمبەرەوە بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر وشترەکەى کاتێک لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە دەچوون. بۆیە شارەزاترین کەس بوو سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە بۆیە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی، ئەویش ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد لە نێو قەرەباڵەغی خەڵیکدا، بۆئەوەى زیان بە کەس نەگات، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) کە هیچ کەسێکی لێ نەبووایە خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە) چونکە لێرەدا هیچ زیانێک بە کەس ناگات.التصنيفات
سیفەتی حەج