نابێت دوو (نوێژی) ویتر لە یەک شەودا ئەنجامبدرێن

نابێت دوو (نوێژی) ویتر لە یەک شەودا ئەنجامبدرێن

قەیس کوڕی تەڵق دەڵێت: تەڵق کوڕی عەلی ڕۆژێک لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی کردین، هەتا ئێوارە لەگەڵمان مایەوە وڕۆژووەکەی لەگەڵ ئێمە شکاند، ئینجا پێشنوێژی بۆ کردین لە (شەونوێژ) ونوێژی ویتردا، پاشان گەڕایەوە بۆ مزگەوتەکەی، پێشنوێژی بۆ هاوەڵانی ئەنجامدا، کاتێک نوێژی ویتر مایەوە پیاوێکی هێنایە پێشەوە (بۆ پێشنوێژی کردن)، ووتی: پێشنوێژی بۆ هاوەڵانت بکە لە نوێژی ویتردا، چونکە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «نابێت دوو (نوێژی) ویتر لە یەک شەودا ئەنجامبدرێن».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: هاوەڵێکی بەڕێز بە ناوى تەڵق کوڕی عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- بە پێی کردەوەکەی ئەوە ڕووندەکاتەوە لە سەرەتاى شەودا پێشنوێژی کرد بۆ کەسە نزیکەکانى ونوێژی ویتری ئەنجامدا، پاشان پێشنوێژی کرد بۆ خەڵکی ناوچەکەى وپێشنوێژی بۆیان نەکرد لە نوێژی ویتردا بەڵکو کەسێکی تری پێشخست بۆئەوەى پێشنوێژیان بۆ بکات لە نوێژی ویتردا؛ چونکە ئەو گوێی لە نەهی کردنێک بووە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: نابێت مرۆڤ دوو نوێژی ویتر لە یەک شەودا ئەنجامبدات.

التصنيفات

هەڵەکانی نوێژخوێنان, شەو نوێژکردن