بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات

بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بینی هەندێک لە هاوەڵانی دوا دەکەون (لە وەستان لە ڕیزی یەکەمدا)؛ بۆیە فەرمووی: «بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە فەزڵی نزیکبوونەوە لە ئیمام -پێشنوێژ- ڕووندەکاتەوە، وهەروەها ئەو ڕیزانەى لە پاشەوەن دەبێت شوێنی ئەو ڕیزانە بکەن لە پێشەوەیانن ونزیکی ئیمامن، هەروەها پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەى کردووە لە ئەوانەى بەردەوام دوا دەکەون ولە ڕیزەکانی پشتەوەن بەوەى دوور دەبن لە ڕەحمەتی خواى گەورە وفەزڵ وبەخشینی وپلەبەرزەکان وزانستی شەرعی وبەو شێوەیە.

التصنيفات

حوکمەکانی پێش نوێژ خوێن ونوێژخوێنەکانی پشتی