إعدادات العرض
هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى…
هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت
لە فەزاڵەی کوڕی عوبەید وسەلمانی فارسی وعوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت».
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa മലയാളംالشرح
هەموو مردوویەکی مسوڵمانان کردەوەیەکی کۆتایی دێت وپاداشتی نوێی بۆ نانووسرێت (ئەگەر لەو کردەوانەى ئەنجام نەدابێت کە پاداشتیان بەردەوامە وەکو: دروستکردنی مزگەوت وبڵاوکردنەوەى زانستی شەرعی وئەوانى تر)؛ وهەروەها لەو کردەوانەى کە لە پاش مردنیش خودا پاداشتی بەردەوام بۆ ئەنجامدەرەکانى دەنووسێـت ئەو کەسەیە کە لە سەنگەرەکانی جیهاددایە بۆ پاراستنی مسوڵمانان وموجاهیدان لە دەستدرێژی دوژمنان، وخودا ڕێزی لێدەنێت بە بەردەوامبوونی پاداشتی کرەوە چاکەکانى وهەروەها لە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت بۆیە فریشتەکان پرسیاری لێناکەن.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن