بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم…

بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد

لە ئیبن سیرینەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: «پێشوازیمان لە ئەنەس کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک لە شامەوە هات، بینیم لەسەر پشتی گوێدرێژەکە نوێژی دەکرد، وڕووی بەرەو ئاراستەیەک بوو -ئاراستەی چەپی قیبلە (ڕووی لە قیبلە نەبوو)-، ئیبن سیرین دەڵێت: منیش ووتم: بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش (ئەنەس) ووتی: «ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- هات بۆ شام، و بەهۆی مەزنی قەدر وڕێزی وفراوانى زانستی خەڵکی پێشوازییان لێیکرد، گێڕەرەوەى فەرموودەکە کە موحەمەدی کوڕی سیرینە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- یەکێک بوو لەوانەی کە پێشوازیان لێیکرد بینی ئەنەس لە سەر پشتی گوێدرێژەکەى نوێژ دەکات، وئاراستەی قیبلە بەرەو لای چەپی بوو (واتا ڕووی لە قیبلە نەبوو)، وسەبارەت بەمە پرسیاری لێیکرد، ئەویش (ئەنەس) پێیانی ووت کە ئەو پێغەمبەری بینیووە -صلى اللە علیە وسلم- کە بەم شێوەیە نوێژی کردووە، وئەگەر پێغەمبەری نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە بەم شێوەیە نوێژ دەکات؛ ئەوا ئەویش بەم شێوەیە نوێژی نەدەکرد.

التصنيفات

فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-, نوێژی سونەت (خۆبەخش)