إعدادات العرض
1- سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت، وخوای گەورە لە سەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات
2- پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)
3- هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە
4- ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی ئەهلی بەهەشتن، لە یەکەم مرۆڤەوە هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پەیامبەران وپێغەمبەران (نێردراوەکان) نەبێت
5- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ سەرئاو کردن دەچووە، من وگەنجێکی خزمەتکاری کوندەیەکی ئاو ودار گۆچانێکمان بۆی ھەڵدەگرت؛ بە ئاوەکە خۆی پاک دەکردەوە
6- بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد
7- من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش ئەوە سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد ئەگەر لەگەڵ هەریەکێکیان بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم
8- من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا
9- ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان
10- ئێوە لە پاش من مافتان دەخورێت، بۆیە ئارامبگرن هەتاوەکو بە من دەگەن لەسەر گۆلاوەکە
11- دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو
12- دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت
13- کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
14- ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا کاتێک هاتم بۆ لای ئێوە گومڕا نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە هیدایەتی ئێوەى دا؟ ئایا ناکۆک نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە تەبایی خستە نێوانتانەوە؟ ئایا هەژار نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە دەوڵەمەندی کردن؟
15- جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن
16- ئایا شەرم نەکەم لە پیاوێک؛ فریشتەکان شەرمی لێدەکەن
17- هەموو ئومەتێک خاوەن سپاردە وئەمانەتێکی هەیە، وخاوەن ئەمانەت وسپاردەی ئێمە -ئەی ئومەت- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە
18- هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە
19- زوبەیر کوڕی پورمە، وپشتیوانی (حەواری) منە لە نێو ئومەتەکەم