إعدادات العرض
ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی خەڵكی بەهەشتن، لە یەکەم هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پێغەمبەران نەبێت
ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی خەڵكی بەهەشتن، لە یەکەم هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پێغەمبەران نەبێت
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبو بەکر وعومەری فەرموو: «ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی خەڵكی بەهەشتن، لە یەکەم هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پێغەمبەران نەبێت».
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Bahasa Indonesia اردو Hausa Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල ไทย Tagalog മലയാളം नेपाली Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات كە ئەبوبەكری سدیق وعومەری فاروق -ڕەزای خوایان لێبێت- باشترینی نێو مرۆڤەكانن لە پاش پێغەمبەران، وباشترینی نێو ئەو خەڵكەن كە دەچنە بەهەشتەوە لە پاش پێغەمبەران.فوائد الحديث
ئەبوبەکر وعومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باشترینی نێو خەڵكین لەپاش پێغەمبەران.
لە بەهەشتدا كەسی بەتەمەنی تێدا نییە، بەڵكو ئەوانەی دەچنە نێویەوە تەمەنیان سی وسێ ساڵە، مەبەست ئەوەیە گەورەی ئەوانەن كە بە پیری مردن لە دونیادا، یان ئەم باسە بەپێی حاڵیانە لە دونیادا لەكاتی ووتنی ئەم فەرموودەیە.