إعدادات العرض
هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە
هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن؟» لە جەنگی ئەحزابدا، زوبەیر ووتی: من، پاشان فەرمووی: «کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن؟»، زوبەیر ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
لە جەنگی ئەحزابدا کاتێک قوڕەیش وئەوانى تر هاتن بەرەو مەدینە؛ بۆئەوەى دژی مسوڵمانان بجەنگن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە لێدانى خەندەق لە دەوروپشتی مەدینە، وهەواڵ گەیشت بە مسوڵمانان کە هۆزی بەنی قورەیزە لە جولەکە پەیمانەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە لە نێوان ئەوان ومسوڵمانان، و لەگەڵ قوڕەیش بوون بۆ جەنگان لە دژی مسوڵمانان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن -واتا: بەنی قورەیزە-؟، زوبەیری کوڕی عەوام ووتی: من هەواڵی ئەوانت بۆ دێنم، پاشان فەرمووی: کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن -واتا: بەنی قورەیزە-؟، زوبەیر ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە.التصنيفات
فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-