هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە

هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە».

[صەحیحە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئەم كەسانە ناچنە دۆزەخەوە: ئەوانەی ئامادەی جەنگی بەدر بوون و لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- بەشداریان لەو جەنگەدا كرد كە لە ساڵی دووی كۆچی ڕوویدا، هەروەها ئەوانەی ئامادەی پەیمانی حودەیبیە بوون؛ كە بەیعەتی ڕیزوانیش دەگرێتەوە لە ساڵی شەشی كۆچی ڕوویاندا.

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەپایەی ئەوانەى بەشداری جەنگی بەدر وپەیمانی حودەیبیەیان کرد، وئەوان هەرگیز ناچنە دۆزەخەوە.

ڕوونكردنەوەی ئەوەیە ئەگەر هەر ستەمێكیان كردبێت ئەوا خوای گەورە بۆیان زامن دەكات و لەسەری سزا نادرێن، وڕێنموێنیان دەكات بۆ مردن لەسەر ئیمان، ودەیانخاتە بەهەشتەوە بە بێ ئەوەی لە دۆزەخدا سزا بدرێن، وئەمیش فەزڵی خوای گەورە بە هەركەسێك بیەوێت دەیبەخشێت، وخوای گەورە خاوەن فەزڵی گەورەیە.

التصنيفات

فەزڵەکانی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-, پلەکانی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-, فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-