تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت

تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت

لە عیرباز کوڕی ساریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.

فوائد الحديث

گرنگی دەستگرتن بە سونەت وشوێنکەوتنی.

گرنگیدان بە ئامۆژگاری ونەرمکردنی دڵەکان.

فەرمان بە شوێنکەوتنی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان لەپاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوانیش چوار خەلیفەن: ئەبوبەكر وعومەر وعوسمان وعەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-.

نەهی کردن لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا، وهەموو بیدعەیەك لە ئایندا گومڕاییە.

گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى ئەو کەسەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیمانداران ؛ بەمەرجێک فەرمان بە تاوان وسەرپێچی نەکات.

گرنگێتی تەقواداری وترسان لە خواى گەورە لە هەموو كات وحاڵێکدا.

ناکۆکی ڕوو دەدات لەنێو ئەم ئومەتە وبەردەوامە، و لەكاتی ڕوودانی واجبە مسوڵمان پابەند بێت بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان.

التصنيفات

گرنگی سونەت و پلەوپایەی, فەزڵەکانی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-, مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان