ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان

ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هاوەڵی بەڕێز ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- قسەی بۆ کۆمەڵێک کەس کرد کە شلڕەو بوون لە کردەوەکاندا وپێیانی ووت: ئێوە کردنی هەندێک تاوان بە کەمدەزانن چونکە نابینن سەرپێچی فەرمانى کێ دەکەن؟، لە لای ئێوە ئەو تاوانانە زۆر بچووکە، بەڵام لە لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە تاوانە گەورە فەوتێنەرەکان بوون چونکە ئەوان دەیانزانى سەرپێچی فەرمانی کێ دەکەن، وهەروەها بەهۆی ترسیان لە خودا وهەستکردنیان بە چاودێری ولێپرسینەوەى نەفسیان بوو.

التصنيفات

فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-, پاککردنەوەی دەروونەکان