دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو

دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو، وکاتێک لە یەکتر جیابوونەوە؛ هەر یەکێکیان دانەیەکی لەگەڵدا بوو هەتا گەیشتنەوە ماڵ».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە باسی کەرامەت وڕێزلێنانێکی تایبەت بۆ دوو هاوەڵی بەڕێزی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، ولە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە کە ئەو دوو کەسە: عەبادی کوڕی بیشر وئوسەیدی کوڕی حوزەیر بوون -ڕەزای خوایان لێبێت-. کاتێک ئەم دوو هاوەڵە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون لە شەوێکی زۆر تاریکدا کە مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی شوێنی ڕێکردنی ببینێت؛ خواى گەورە کەرامەتێکی تایبەتی وسەیری پێیان بەخشی؛ ئەویش ئەوە بوو لە پێشیانەوە ڕۆشناییەک دەرکەوت وەکو ڕۆشنایی گڵۆپی کارەبایی کە ڕێگاکەى بۆیان ڕۆشن دەکردەوە بۆ ئەوەى بە ئاسانی بتوانن ڕێگای ماڵەوە بدۆزنەوە، وکاتێک لە یەکتر جیا بوونەوە؛ هەریەکیان ڕۆشناییەکی لەگەڵدا بوو هەتاوەکو بەدڵنیایی وئاسانی گەیشتنە ماڵەوە.

التصنيفات

فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-