دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت

دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت

لە سابتەوە دەیگڕێتەوە کە ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لام کاتێک لەگەڵ منداڵەکاندا یاریم دەکرد، وناردمی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەک، بۆیە درەنگ گەڕامەوە بۆ لای دایکم، وکاتێک گەڕامەوە، ووتی: چی ڕێگر بوو (بۆچی درەنگ گەڕایتەوە)؟ ئەویش (ئەنەس) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناردمی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەک، دایکی ووتی: پێداویستیەکەى چی بوو؟ منیش ووتم: «ئەوە نهێنیە»، دایکی ئەنەس پێی ووت: «نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت»، ئەنەس ووتی: «والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەنەس کە خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو باسی ئەوە دەکات کاتێک کە منداڵ بوو یاری لەگەڵ منداڵەکاندا دەکرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایاندا تێپەڕی وسەلامی لە منداڵەکان کرد، وپاشان بانگی ئەنەسی کرد وناردی بۆ جێبەجێکردنی پێویستیەکی، وئەنەس بەهۆی ئەمەوە دوا کەوت لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بۆ لای دایکی، وکاتێک گەڕایەوە پێی ووت: چی وایکرد کە دوا بکەویت؟ ئەویش (ئەنەس) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی نارد بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکی، دایکی ووتی: پێداویستیەکەى چی بوو؟ ئەویش ووتی: من نهێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ کەس باس ناکەم، دایکیشی ووتی: نهێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ کەس باس مەکە؛ ئەمیش بۆ جەختکردنەوە وڕازی بوون بۆئەوەی بیانوویەکی بۆ بهێنێتەوە سەبارەت بە پاراستنی نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە ڕەتی کردەوە کە پێی بڵێت، پاشان ماوەیەک ئەنەس بە قوتابیەکی بە ناوى (سابتی بەنانى) کە بەردەوام لەگەڵیدا بوو ووتی: ئەگەر بە کەسێک ئەو نهێنیەم بووتایە ئەوا بە تۆم دەووت.

التصنيفات

فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-