دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت،…

دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێدەچێت تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ دانیشتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای دەمایەوە بۆ ئەوەى لە فەرموودە وکردەوەکانى فێر بێت، وئەوی تریان کاری دەکرد وبژێوی ژیانی پەیدا دەکرد، جارێکیان ئەو برایەی کە کاری دەکرد سکاڵای لەسەر براکەى کرد لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى کە وازى لە کار وپیشەکەى هێناوە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هێورکردنەوەى پێی فەرموو: لەوەیە پشتیوانیکردنی براکەت لە ڕووی داراییەوە هۆکار بێت بۆ ئەوەى ڕزق بە ئاسانی بەدەست بهێنیت؛ چونکە خودا بەردەوام یارمەتی کەسێک دەدات ئەگەر ئەو کەسە لە یارمەتیدانی براکەی بەردەوام بێت.

التصنيفات

فەزڵی زانستی شەرعی