إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو کەعبەی پیرۆزەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو کەعبەی پیرۆزەوە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو ماڵی خودا (نێو کەعبەی پیرۆزەوە)*، ودەرگاکەیان لەسەر خۆیان داخست، وکاتێک دەرگاکەیان کردەوە (دەرگای کەعبەیان کردەوە)، من یەکەم کەس بووم کە چوومە ژوورەوە، وبیلالم بینی، وپرسیارم لێی کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێیدا (لەناو کەعبەدا) نوێژی کرد؟ ئەویش (بیلال) ووتی: بەڵێ، لە نێوان دوو پایە یەمانیەکە». *(کەعبە: مەبەست شێوە چوارگۆشەیە کە بە پەردە داپۆشراوە لە ناوەڕاستی مزگەوتی حەرامدا لە مەککە)
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
کاتێک خواى گەورە سەرکەوتنی بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە فەتح وڕزگارکردنی مەککە لە ساڵی هەشتی کۆچیدا، وماڵی پیرۆزی خودا پاککرایەوە لە بت و وێنەکان پەرستراوەکان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو کەعبەی پیرۆزەوە، ودوو خزمەتکاری لەگەڵدا بوو؛ بیلال وئوسامە، ودەرگاوانى کەعبە عوسمانی کوڕی تەڵحە -ڕەزای خوایان لێبێت-، وچوونە ژوورەوە بۆ ناو کەعبە ودەرگاکەیان داخست بۆ ئەوەى قەرەباڵەغی دروست نەبێت کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دێتە ژوورەوە چونکە دەیانەوێت ببینن چۆن پەرستن ئەنجامدەدات، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى سەرقاڵ بێت لە مەبەستەکەى لەم شوێنە پیرۆزەدا کە نزا دەکات ودەپاڕێتەوە وسوپاسی خودا دەکات لەسەر ئەم نیعمەتە؛ وکاتێک بۆ ماوەیەک مانەوە دەرگاکەیان کردەوە. چونکە عبداللەی کوڕی عومەر زۆر سوور بوو لەسەر شوێنکەوتنی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە یەکەم کەس بوو کە چووە ژوورەوە پاش ئەوەى دەرگاکە کرایەوە، وپرسیاری لە بیلال کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێرەدا نوێژی کرد؟ ئەویش (بیلال) ووتی: بەڵێ، لە نێوان دوو پایە یەمانیەکە، لە ناوەوەى کەعبە شەش پایە هەبوو، سێ پایە لە پشتەوەى بوو ودووانیان لە لای ڕاستی ودانەیەکیان لە لای چەپی، وسێ باڵ لە دیوارەکە دوور بوو ودوو ڕکات نوێژی ئەنجامدا، ولە هەر چوار گۆشەکەى ناو کەعبەدا نزای دەکرد.التصنيفات
مەرجەکانی نوێژ