إعدادات العرض
وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە
وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە». ولە ریواتەکەی (مسلم)دا، دەفەرموێت: «وەڵامی بەندە دەرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە نزایەک کە تاوانی تێدا بێت، یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا بێت، یان پەلە بکات لە وەڵامدانەوەدای نزاکانی». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەلە کردن چییە؟ فەرمووی: «دەڵێت: نزام کرد، ونزام کرد، نەمبینی وەڵامم بدرێتەوە، بۆیە بێزار دەبێت بە هۆی ئەوەوە و واز لە نزا کردن دەهێنێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Kiswahili Português தமிழ்الشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە نزای بەندە وەڵامدەدرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە ئەنجامدانی تاوانێک یان پچڕینی پەیوەندی خزمایەتی، وئەگەر پەلەیش نەکات لە وەڵامدانەوەی نزاکانی، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا؛ ئەو پەلەکردنە چییە کە ڕێگرە لە وەڵامدانەوەی نزاکان، فەرمووی: دەڵێت: نزام کرد ونزام کرد، وزۆر نزاکانم دووبارە کردەوە، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە، بۆیە لەمەدا پەلە دەکات و وازدەهێنێت لە نزا کردن.التصنيفات
ئادابەکانی نزا کردن