إعدادات العرض
1- وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە
2- هەر مسوڵمانێک لە سەر زەوی نزا بکات وداوا لە خودا بکات؛ ئەوا خواى گەورە بە گوێرەی نزاکەى پێی دەبەخشێت، یان ئەوەتا شەڕ وخراپەیەکی لێ دووردەخاتەوە، ئەگەر نزاکەى تاوان وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت
3- خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەییە وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە، بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی دەکرد نزای گشتی بکات، و وازى لە نزاکانى تر دەهێنا
5- با هیچ یەکێکتان نەڵێت: ( اللهم اغفِرْ لي إن شِئْتَ، اللهم ارحمني إن شِئْتَ )، بەڵکو پێویستە بە شێلگیر بوونەوە نزا بکات، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت کاریگەری بخاتە سەر ویستی خواى گەورە بۆ ئەنجامدانى کردەوەیەک کە پێچەوانەی ویستی زاتی مەزنی بێت
6- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سێیەکی شەو تێپەڕی بکردایە؛ هەڵدەستا ودەیفەرموو: ئەی خەڵکی یادی خواى گەورە بکەن
7- ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن لەسەرتان