إعدادات العرض
با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە…
با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت)
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت)، بەڵکو پێویستە سوور بێت (پێداگیر بێت) لە داواكەیدا، چونکە خوای گەورە هەرچیەكی بوێت ئەنجامی دەدات، وهیچ کەسێک ناتوانێت ناچاری بكات لەسەر كردنی هەر شتێك».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română Magyar ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە بەستنەوەی نزا وپاڕانەوە بە شتێك ئەگەرچیش بە ویستی خوای گەورە بێت؛ چونكە زانراوە ودڵنیاین لەوەی كە خوای گەورە لە كەسێك خۆش نابێت مەگەر خۆی بیەوێت -سبحانه وتعالی-، وبەستنەوەی نزا وپاڕانەوە بە ویستی خودا هیچ مانایەكی نییە؛ چونكە ویست دەبێـتە مەرج دەرهەق بە كەسێك كە كردەوە ئەنجام دەدات بە بێ ویستی خۆی وەكو ئەوەی ناچار بێت یان هاوشێوەی، وپەروەردگار پاك وبێگەردە وئەم شتە لە ئەو دوورە، لە هەمان كاتدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كۆتای فەرموودەكەدا ئەم باسەی ڕوونكردەوە كاتێك فەرمووی: (هیچ كەسێك ناتوانێت خودا ناچار بكات -لەسەر كردنی شتێك-)، هەروەها هیچ شتێك لای پەروەردگار گران نییە ئەگەر بیەوێت ببەخشێت، وهەرگیز بێ توانا وبێ دەسەڵات نییە، وهیچ شتێك گران وقورس نییە بە لای پەروەردگارەوە هەتاوەكو بووترێت: ئەگەر بتەوێت، وبەستنەوەی نزا وپاڕانەوە وداوای لێخۆشبوون بە ویستی خودا جۆرێكە لە دەستهەڵگرتن لە وەڵامدانەوە ولێخۆشبوونی خودایی، كاتێك كەسێك دەڵێت: ئەگەر دەتەوێت ئەو شتەم پێ ببەخشی؛ ئەوا پێم ببەخشە، ئەم ڕستەیە لەڕاستیدا بەكاردەهێنرێت بەرامبەر بە كەسێك كە یان ئەوەتا لەڕاستیدا پێویستی پێی نییە یان ئەوەتا لاواز وكەم توانایە، بەڵام لەگەڵ كەسێك كە توانادار بێت؛ وداواكار پێویست وناچار بێت ئەوا پێداگیر دەبێت لەسەر داواكەی، وەكو هەژارێك كاتێك داوا دەكات؛ كە پێویستی بەو شتە هەیە كە داوای دەكات، وپەنا وهاوار دەبات بۆ الله؛ چونكە ئەو دەوڵەمەند وكامڵە، وتوانادارە لەسەر كردنی هەموو شتێك.فوائد الحديث
نەهی كردن لە بەستنەوەى نزا کردن بە ویستەوە (مەشیئەت: المشیئة).
بەپاکدانانى خواى گەورە لەو شتانەى شیاوی نییە، وفراوانی فەزڵ وکەمال ودەوڵەمەندی وبەخشندەیی -سبحانه وتعالى-.
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى هەموو سیفەتە كامڵەكان تەنها بۆ خواى گەورەیە -عز وجل-.
دەبێت مرۆڤ هیوای گەورەی هەبێت بەوەی لای الله یە، وگومانی باش بێت بە ئەو زاتە -سبحانه وتعالى-.
هەندێك خەڵك نزا كردن دەبەستنەوە بە ویست لەكاتێكدا هەستیشی پێناكەن، وەكو ئەوەی دەڵێن: خوا پاداشتت بداتەوە إن شاء الله -ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت-، خوا ڕەحمی پێبكات إن شاء الله، ئەم جۆرە دەستەواژانە دروست نییە بەهۆی ئەو فەرموودەیەی كە باسكرا.
التصنيفات
ئادابەکانی نزا کردن