إعدادات العرض
هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت
هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت
لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ نزاكەی وەڵام دەدرێتەوە، یان ئەوەتا بۆی هەڵدەگرێت بۆ قیامەت، یان ئەوەتا بەپێی نزاكەی شەڕ وخراپەیەکی لێ دوور دەخاتەوە». ووتیان: کەواتە زۆر نزا دەکەین، ئەویش فەرمووی: «خودا زیاتر دەبەخشێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Português Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands മലയാളം ไทย Română Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كاتێك مسوڵمان دەپاڕێتەوە لە خوای گەورە وداوا لە پەروەردگاری دەكات بەمەرجێك پاڕانەوەكە گوناهی تێدا نەبێت وەكو ئەوەی ڕێگای گوناهـ وستەمكردنی بۆ ئاسان بكات، ونزاكەی داواكردنی پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ وەكو ئەوەی نزا بكات لەسەر منداڵەكانی وخزمەكانی، ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەو نزایەوە یەكێك لەم سێ شتەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی نزاكەی دەداتەوە وئەوەی داوایكردووە پێی دەبەخشێت. یان ئەوەتا پەروەردگار -عز وجل- دوای دەخات؛ بۆئەوەی ببێتە پاداشت بۆی لە ڕۆژی قیامەتدا ئەمیش بە بەرزبوونەوەی پلەی لە بەهەشتدا، یان بە ڕەحمەت ولێخۆشبوون لە گوناهەكان. یان ئەوەتا هاوتا وهێندەی نزاكە؛ شەڕ وخراپەی لێ دوور دەخاتەوە لە دونیادا. هاوەڵان بە پێغەمبەریان ووت -صلى اللە علیە وسلم-: كەواتە زۆر نزا دەكەین؛ بۆئەوەی یەكێك لەم فەزڵ وسوودانەمان دەستبكەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی لەلای پەروەردگارە زۆرتر وگەورەترە لەوەی داوای دەكەن، بەخشینی ناپچڕێت، وكۆتایی نایەت.فوائد الحديث
نزای مسوڵمان وەڵامدەدرێتەوە وڕەت ناکرێتەوە بەڵام بە مەرج وئادابەکانیەوە؛ بۆیە پێویستە بەندە زۆر نزا بكات وپەلە نەکات لە وەڵامدانەوەی نزاکانى.
وەڵامدانەوەی نزا نەبەستراوەتەوە بە جێبەجێبوونی داواكراو؛ لەوەیە بەهۆی نزاكەی خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆش بێت، یان بۆی هەڵبگرێت بۆ قیامەت.
ئیبن باز دەڵێت: زۆر داواكردن، وگومان باشی بە الله، وبێ هیوا نەبوون، ئەمانە لە گەورەترین هۆكارەكانن بۆ وەڵامدانەوەی نزا، بۆیە پێویستە بەندە زۆر داوا بكات، وگومانی باشی هەبێت بە الله -عز وجل-، وبزانێت كە الله دانا وزانایە، بۆیە دەگونجێت الله وەڵامی نزاكەی بداتەوە بەهۆی حیکمەتێک، ولەوەیە دوای بخات بەهۆی حیکمەتێک، ولەوەیە خێرتر ببەخشێت بە داواكار لەوەی کە داوای كردووە.
التصنيفات
ئادابەکانی نزا کردن